کاماڤینگا هەناسەی بۆ ڕیاڵ مەدرید گەڕاندەوە

ئیدواردۆ کاماڤینگا، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکانەکەی قورس نییە و بۆ ڕووبەرووبوونەوەی مانچستەر سیتی ئامادە دەبێت.

خوسێ لویس سانچێز، ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیسپانیا لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیی ورد بۆ ئیدواردۆ کاماڤینگا، دەرکەوتووە کە دووچاری نوشتانەوەیەکی ئاسایی قولەپێی چەپ بوو، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەستێرەکەی فەرەنسا بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچستەر سیتی ئامادە دەبێت.

هەروەها ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، کە بۆ یارییەکەی سیتی هیچ یاریزانێکی ڕیاڵ پێکانی نییە و سەرجەمیان ئامادە دەبن، ئەگەربێتو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوو نەدات.

بابەتی پێشتر

ژنێک بەهۆی مانەوەی زۆری لەبەر خۆر تووشی چەند جۆرێکی شێرپەنجە بووە

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ بۆ خاوەنی چێڵسی: هەمووی چاکدەکەمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆبامیانگ دەبێتە ئوزێلی نوێ !

هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسیناڵ، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ ئاستی بە پێی پێویست نییە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا لە…
Total
0
Share