پاریس سانجێرمان بە نێیماری وتووە بڕۆ

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان نێیماری بەرازیلی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی دەتوانێت ڕیزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

زۆربەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئیدارەی یانەی پاریس لە هەڵسوكەوتەكانی نێیمار بێزارە و پێیانوایە زیانی زیاترە بۆ یانەكە وەك لە سوودی.

ئاماژەیان بەوەشداوە كە موچە زۆرەكەی نێیمار بووە بە كێشە بۆ ئیدارەی پاریس و دەیانەوێت دەستبەرداری ببن.

هەریەك لە ڕۆژنامەكانی لیكیپ و لۆ پاریسیان ئاماژەیان بەوەشداوە كە ئیدارەی پاریس بە نێیماریان وتووە لە پلانەكانی وەرزی نوێدا نییەو دەتوانیت یانەیەكی نوێ بۆ خۆت بدۆزیتەوە.

ئەو موچە زۆربەی نێیمار هەیەتی تەنها بە یانەكانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و نیوكاسڵ دابین دەكرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسی هەرێم دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و عێراق هۆشداریی خۆڵبارینی چڕ دەدات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەڵێنێكی بە لیڤاندۆڤسكی داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share