کاربەدەستێک لە پۆستەکەی لادرا

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

لە نووسراوێكدا كە واژووی ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراقی لەسەرە و ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچوێندراوە، عەبد عەلی حسێن توعمە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك لە پۆستەكەی لادرا.

نووسراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بڕیاری لەكارلادانی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوك، فەرمانێكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە و لە رۆژی 11ـی ئەم مانگەدا دەركراوە و بەپێی فەرمانەكە، عەبد عەلی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەركی پێشووی و چیتر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركوكدا نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share