وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، هەناردەی غازی وڵاتەكەی بۆ عێراق بۆ پێنج ساڵی دیكە درێژدەكرێتەوە.
جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران لە ئاماژەیەكدا بۆ ئەو دوو گرێبەستەی تاران لەئێستادا هەیەتی بۆ گواستنەوەی غاز بۆ هەردوو وێستگەی كارەبا لە بەغداد و بەسرە رایگەیاند، هەردوو گرێبەستەكە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو درێژدەكرێتەوە.
چوارشەممەی رابردوو وەزیری ئێرانییەكە سەردانێكی بۆ عێراق ئەنجامدا و چەند یاداشتێكی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی واژووكرد لە بوارەكانی نەوت، غاز و پترۆكیمایی.