وەزارەتی بازرگانی: ماسی و گۆشت و پەنیر دابەشدەكەین

وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا ماسی و گۆشت و پەنیر بە نرخی پاڵپشتیكراوەوە دەخەینە بازاڕەكانەوە”.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، “دابەشكردنی ئارد و شیر و هێلكە و مریشك نرخی ئەو خۆراكانەی دابەزاندووە و لە ماوەی دوو هەفتەدا ماسی و گۆشت و پەنیریش دابەشدەكەین”.

لوما موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك وتی، “ئەمڕۆ شەممە بە فەرمی ئەو هەڵمەتە رادەگەیەنین كە ماوەی دوو هەفتەیە بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی خۆراك بەرپاكراوە”.

راشیگەیاند، خستنەبازاڕی ئارد و شیر و هێلكە و مریشك بە نرخی پاڵپشتیكراو لەلایەن حكومەتەوە، نرخی ئەو جۆرە خۆراكانەی دابەزاندووە و هاوكاربووە لە سەقامگیركردنی بازاڕ و راگرتنی هاوسەنگیی نرخەكاندا.

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی جەختیكردەوە، “لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ماسی و گۆشت و پەنیر بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەشدەكەین بۆ ئەوەی نرخەكانیان داببەزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون

ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێکنەکەوتوون، بەڵکو لەسەر یەکخستنی سیستمی…
Total
0
Share