G7: ئابوریی جیهانی بەرەنگای قەیرانەكاندا بووەتەوە

وەزیر و بەرپرسانی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت رایدەگەیەنن، ئابوریی جیهانی توانیویەتی رووبەڕووی قەیرانە جۆربەجۆرەكان ببێتەوە.

وەزیرانی دارایی و سەرۆكی بانكە ناوەندییەكانی وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت (G7) لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا لەپاش كۆبوونەوەیان لە شاری نیجاتا-ی ژاپۆنی دەڵێن، ئابوریی جیهانی نەرمی لە رووبەڕووبوونەوەی بەركەوتە جیاوازەكان نیشانداوە.. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە بەئاگا و نەمونیان بین لە سیاسەتەكانمان پەیوەست بە ئابوریی گشتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی دۆخی نائاگایانە دەربارەی ئایندەی ئابوریی جیهان.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بە كێشەی زیادبوونی میچی قەرزەكانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەگەری دواكەوتنی دانەوەی پارە لەو وڵاتە نەكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو منداڵەی بەیەک چاوەوە لەدایکبوو گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share