بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 24 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 265 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 241 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.
لەئێستادا، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 578 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 674 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 704 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 769 هەزار دینارە.