وێنە.. کۆتایی بە پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلەکان دەهێنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە رێگری لە پێشبڕکێی ماتۆڕسکیل دەکەن و هەر ماتۆڕسکیلێک بەشداریبکات دەستبەسەردا دەگیرێت.

لە راگەیەندراوی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، لە ئەمڕۆوە هەر ماتۆڕسکیلێکی پێشبڕکێکاران لە هەر شەقامێکدا بێت دەستیبەسەردا دەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رێگە نادەن دیمەنی مەترسیداری ئەو ماتۆڕسکیلانە لەسەر شەقامە گشتییەکان ببینرێت، ئەمڕۆ دەستیان بەسەر دوو ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە لەسەر شەقامی 120 مەتری پێشبڕکێیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: قوباد تاڵەبانی و یەکێتی هاوکارن تا پەیوەندییەکانی سلێمانی و تورکیا بچنەوە سەر ڕێرەوی ڕاستی خۆیان

 پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشیان بڕیوە و ئەمەش گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ سلێمانی هەیە.…
Total
0
Share