فارس عیسا: لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد 400 ملیار دینارەكەی دیكەش دەنێرێت

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە دەستمان كردووە بە تەواوكردنی رێكارە كارگێری و دارایی و یاساییەكان بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكەی دیكە كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە و دەشلێت، “ئەگەر پەسەندكردنی بودجەش دوا بكەوێت ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوێنێوە دەستكراوە بە تەواوكردنی رێكارە كارگێری و دارایی و یاساییەكان بۆ ناردنی ئەو 400 ملیار دینارەی دیكە كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەردراوە و ئێمەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە پەیوەندیدان و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت.

ئاشكراشیكرد، ناردنی بودجە و مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت و ئەگەر پەسەندكردنەكەش دوابكەوێت بەغداد لەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت 17ی ئەم مانگە بە وادەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دیاریكردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: هانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان دەدەین بەشداری سەرژمێری گشتیی بکەن

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گرنگی و بایەخەوە لە بایەخی پرۆسەی سەرژمێری…
Total
0
Share