لەبارەی نەوتی هەرێمەوە عێراق داوایەكی دیكە لە توركیا دەكات

حكومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە توركیا كرد هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

دوایین داوای فەرمیی عێراق لە توركیا لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە و دەڵێت، سێ سەرچاوەی ئاگادار زانیارییەكانیان بۆ ئاشكراكردووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، لە دوو رۆژی رابردوودا (سێشەممە و چوارشەممە) كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، گرێبەستی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكدا كردووە بۆ ئەوەی نەوتی هەرێمیان پێبفرۆشێت، دوای واژۆكردنی ئەو گرێبەستانە، عێراق بە فەرمی داوای لە كۆمپانیای وزەی توركیا “بوتاش” كردووە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێبكرێتەوە.

هاوكاتی زانیارییەكانی رۆیتەرز، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی وەڵامی تورکیاین”.

بابەتی پێشتر

کام بەشەی مریشک بۆ خواردن تەندروستترە؟

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین پەرەسەندنی دۆخی كامپی مەخمور دوای هەوڵی تەلبەندكردنی لەلایەن سوپای عێراقەوە

هاوسەرۆکی “ئەنجومەنی گەلی مەخمور” ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەتەوە و تەلبەندکردنی دەوروبەری کامپەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ئێستا دۆخەكە ئاساییبووەتەوە.…
Total
0
Share