ئەلۆنسۆ لە ئەڵمانیا ناڕوات

ئیدارەی یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی، ئامادە نییە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا دەستبەرداری ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی ببێت.

لەو بارەیەوە فێرناندۆ کارۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایەرلیڤەرکوزن ڕایگەیاندووە، کە چابی ئەلۆنسۆ لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت و پلانی نوێیان هەیە لە وەرزی داهاتوو جێبەجێی دەکەن.

کارۆ بە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی وتووە، “گرێبەستی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ئێمە تاوەکو هاوینی 2024 درێژەی دەبێت، خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵیدا و دڵنیام وەرزی داهاتووش لێرە دەبێت، هیوادارین زیاتر و زیاتری پێبکرێت، لە بواری تۆپی پێدا ناتوانین لەوە زیاتر چاوەڕوانبکەین.”

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە ئەلۆنسۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کردووە و ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی گه‌یشته‌ قۆناغی 16 و مونشنگلادباخ ئه‌رکی ڕیاڵ و ئینته‌ری قورسترکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ دوو یاری گرنگ ئه‌نجامدران، مانچسته‌ر سیتی گه‌یشتنی به‌…
Total
0
Share