لە کاتی دەستگیرکردنی خۆکوژێکدا ئەفسەرێکی عێراقی و سێ تیرۆریست کوژران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا هێزە عێراقییەکان سەرقاڵی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست بوون  کە یەکێکیان خۆکوژێک بووە، ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان لەکاتی رووبەڕووبوونەوەدا کوژرا.

لە راگەیەندراوی شانەی ئەمنیدا هاتووە، “کەرتە ئەمنییەکان لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا توانیان هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر یەکێک لە خاڵەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە قەزای ئەلموعتەسیم پووچەڵ بکەنەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بووەهۆی کوژرانی ئەفسەرێک”.

شانەی ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێزە ئەمنییەکانمان توانیان سێ تیرۆریست بکوژن، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە و پشتێنێکی تەقینەوەی پێبووە”.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا دەستدرێژی کردووەتەسەر کچێک و زیاتر لە 20 هەزار دۆلاری لێسەندووە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share