ڕاوێژكاری كازمی لەبارەی قەیرانی خۆراكەوە دڵنیایی دەدات

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت، ڕاوێژكارێكی مستەفا كازمی دەڵێت، “ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی لەناكاوی خۆراك پێكهێنراوە”.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی خۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.

ئاماژەی بەوە كرد، “داوای كۆكردنەوەی داتامان كردووە لەو شوێنانەی كە هەژارنشینن تاوەكو سەبەتەی دووەمی خۆراك لە زووترین كاتدا لەو شوێنانە دابەشبكرێن”.

موزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ڕایگەیاند، لە ئێستادا بازنەیەكی فراوانی ڕاوێژكارییمان لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی جێبەجێكردن پێكهێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ناوچانەی مەترسیی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراكیان لەسەرە، هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هەردوو دەسەڵاتەكەدا هەیە.

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوە كرد، “ساڵانە لە یاسای بودجە و یاسای ئیدارەدانی دارایی دەوڵەتدا، بڕە پارەیەك تەرخاندەكرێت بەناوی بودجەی لەناكاو كە خەرجكردنی لە دەسەڵاتی سەرۆك وەزیرانی عێراقدایە بۆ ئەو حاڵەتە لەناكاوانەی دێنە پێشەوە”.

بابەتی پێشتر

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی <br> هەرێم ئامادەیە لەگەڵ بەغداد ڕێكبكەوێت

بابەتی دواتر

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی ئەنجامی خراپی هاوپەیمانێتییە سێقۆڵییەكە وەردەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share