(ڤیدیۆ) دێربی توڕەیی بە بردنەوەی ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئەمشەو چوارشەممە، یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان ئەی سی میلان و ئینتەر میلان ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی ئینتەر میلان کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی ئینتەر میلانی هاوسێی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (2-0) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “نێراتزۆری” لە خولەکەکانی هەشت و 11 لەلایەن ئێدین جیکۆ و هێنریک میخیتاریانەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر میلان بەرەو یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بازێکی فراوانیدا، لە بەرامبەردا میلان ناچارە لە یاریی گەڕانەوەدا لە هەمان یاریگا بردنەوە تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share