کریستیانۆ مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناکڕێت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هەوڵدەدات بەشیوازێکی تەندروست منداڵەکانی پەروەردە بکات، هەر بەو هۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە کوڕەکەی تاوەکو ئێستا مۆبایل بکڕێت.

دۆنی پۆرتوگال لە چاوپێکەوتنێکدا بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە، “تەکنەلۆژیا سوودی بەهەمووان گەیاندووە، بە من و بە ئێوەش، بەڵام نابێت ئالودەی ببین، بۆ نموونە، کوڕەکەم تەمەنی گەیشتووەتە 12 ساڵ و هەموو جارێک پێمدەڵێت: باوکە دەتوانم مۆبایل بکڕم، بەڵام من پێیدەڵێم: هێشتا کاتت هەیە و کاتت ماوە بۆ ئەوە”.

هەروەها دەڵێت، “دەزانم ئەم نەوەیە هەنگاوێک لەپێش هاوتەمەنەکانیانەوەن، دەبێت سوود لەو توانایانەیان وەربگرین، نەک ئالودەیان بکەین بە تەکنەلۆژیا، کاتیان پێدەدەم، بەڵام هەموو کاتێکیان پێمەدە کار بە تەکنەلۆژیا بکەن، ئەوە خاڵە سەرەکییەکەیە”.

کریستیانۆ لەم نزیکانەدا دەبێتە باوکی دووانەیەکی دیکە و لەئێستادا خاوەنی چوار منداڵە، لەبارەی منداڵەکانیەوە دەڵێت، “لە کوڕە گەورەکەم توڕەدەبم کاتێک پەتاتەی سوورکراوە دەخوات، خۆشی دەزانێت بەوانە توڕەدەبم، یاخود خواردنەوە گازییەکان، تەنانەت منداڵە بچووکەکانیشم کاتێک شوکولاتە دەخۆم سەیرمدەکەن، ئەگەر بشیانەوێت پەیوەندیم پێوەبکەن، لەڕێگەی مۆبایلی نەنکیانەوە ئەوکارە دەکەن”.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە: ڕۆماریۆ خەڵەتاندمی بۆئەوەی خۆی یاریبکات

بابەتی دواتر

پیکێ ئامۆژگاریی هالاند دەکات: مەچۆرە یەک یانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share