ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی بە پڕۆژە یاسای خانەنشینی دواخست

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی تایبەت بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای، دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینیی کرێکاران دواخست.

راگەیەندراوی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنەکە دانیشتنی ئەمڕۆی تایبەت بە دەنگدان بە ئەو ماددانەی لە پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخست.

ئاماژە بەوەکراوە، دانیشتنی ئەمڕۆ لە کۆی 110 ماددە دەنگیداوە بە 35 ماددە.

راگەیەندراوەکە هیچ کاتێکی بۆ دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share