سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگا هەواڵگرییەکان کۆبووەوە

عەلی زەیدی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگا هەواڵگری و چاودێرییەکانی عێراق، جەختی کردەوە لە بەردەوامیدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگا هەواڵگری و چاودێرییەکان، جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان کردەوە بۆ بەدواداچوونی تۆڕەکانی گەندەڵی و تاوانە ئابورییەکان.

ئەوەش هاتووە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی نیشتمانییە، پێویستیی بە ڕۆڵی یەکگرتوو هەیە لە نێوان دەزگاکانی ئاسایش و چاودێری، هەروەها دەبێت لە ئەرکەکاندا بەرزترین پێوەرەکانی دەستپاکی و شەفافیەت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا جێبەجێبکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حکومەت هاوتەریب لەگەڵ کارنامە وەزارییەکەی، لە بەرنامە چاکسازییەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share