زانستی پزیشکی تەمەنێکی نوێ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک دیاریدەکات

دەستەیەکی راوێژکاریی تەندروستیی گشتیی ئەمریکا پێشنیاری ئەوە دەکات کە ژنان لە تەمەنی 40 ساڵییەوە دەست بە ئەنجامدانی پشکنینی مەمۆگرافی بکەن، ئەمە لەکاتێکدایە پشکنینی بەردەوام بۆ دڵنیایی لە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک پێشتر بە تەمەنی 50 ساڵی پێشنیار کرابوو.

دەستەی ئەرکی خزمەتگوزارییەکانی خۆپارێزیی ئەمریکا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان راسپاردەکانی پەیڕەودەکرێت، داوای لە ژنان کردووە کە لە تەمەنی چل ساڵییەوە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن، ئامانج لێی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمکە لە ماوەی سەرەتای نەخۆشییەکەدا.

بەپێی ئەم دەستەیە، کەمکردنەوەی تەمەنی پشکنینی مەمۆگرافی بۆ تەمەنی 40 ساڵ، ژیانی کەسانێکی زۆر بە رێژەی لەسەدا 19 رزگاردەکات، بەراورد بەو تەمەنەی کە پێشتر دیاریکرابوو.

شێرپەنجەی مەمک دووەم کوشندەترین جۆری شێرپەنجەیە لەنێو ئافرەتان لە ئەمریکا.

پێشتر داوا لە ژنان دەکرا کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 50 ساڵدایە مەمۆگرافیان بۆ بکرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە پێشینەی پزیشکی.

راسپاردە نوێیەکانی ئەمریکا هەموو ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە مامناوەندی مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە هەیە، لەوانە ئەو ژنانەی کە پێشینەی خێزانییان هەیە کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، یان ئەو ژنانەی کە چڕییەکی بەرزی پەردەی چەورییان لە مەمکدا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
Total
0
Share