بایرن بۆ ناپۆلی: ئۆسیمین گرێنتی ئەو پارەیە دەدات؟

ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێنەجێکاری یانەی بایرن میونشن ئەگەری کشانەوەیان لە دانوستاندنەکان بۆ کڕینی ڤیکتۆر ئۆسیمین ئاشکرادەکات.

سەرەڕای ئەوەی بایرن میونشن یەکێکە لە کڕیارەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی، بەڵام ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نرخی داواکراو بەرامبەر هێرشبەرە ئەسمەرەکە زۆر بەرزە و هیچ کەسێک ناتوانێت گرێنتی ئەو نرخە خەیاڵییە بکات.

کان بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “کاتێک باس لەو نرخە خەیاڵییە دەکرێت، دەبێت پرسیارێک بکەین: ئایا یاریزانێک دەتوانێت گرێنتیت پێبدات بەرامبەر بەکارخستنی ئەو بڕە؟”.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یانەی ناپۆلی بەرامبەر ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری و گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا داوای بڕی (150 ملیۆن یورۆ)ی کردووە، بەو هۆیەشەوە زۆرێک لە یانە دانوستاندکارەکان کشاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(بەوێنە) هەندێک لە یانەکان فێڵی ژیرانە بەکاردەهێنن بۆ شێواندنی دۆخی دەروونی ڕکابەرانیان

یانەکانی ئەوروپا لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا هاوشێوەی جەنگێکی گەورە لە ڕوبەڕوبوونەوەکان دەڕوانن، ناکرێت جەنگە وەرزشیەکان هاوشێوەی جەنگی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس…
Total
0
Share