كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەم كەسانە زیادكران

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە زیادكراون.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكرایەوە، ژمارەیەك كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە چەند بوارێكدا بۆ وەزارەتەكە زیادكراون، كە بریتین لە کورسیی دکتۆرا لە بواری زانستە سیاسییەکان، کورسیی دکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی، کورسیی ماستەر لە بواری زانستە سیاسییەکان و كورسیی ماستەر لە بواری ئەندازیاریی میکانیكدا.

ئەو كورسییانەی خوێندنی باڵا بۆ ئەفسەر و کارمەند و سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ زیادکراون و مۆڵەتی خوێندن دەدرێت بە خوازیاران، وەك راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کـ.ـوشتارگەی سلێمانی: ساڵ بە ساڵ ڕێژەی ئەو هاوڵاتییانە زیاتردەبێت بۆ قوربانیکردن ڕوو لە کوشتـ.ـارگەکان دەکەن

د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کـ.ـوشتارگەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەند ساڵێكە جەژنی قوربان دەکەوێتە…
Total
0
Share