کەنەدا دیپلۆماتکارێکی چین لە وڵاتەکەی دەردەکات و چینیش هەڕەشەی وەڵامی توند دەکات

کەنەدا دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی چینی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تۆمەتباری دەکات بە هەوڵی ترساندنی پەرلەمانتارێکی کەنەدی و خێزانەکەی دەدات دوای ئەوەی رەخنەی لە پەکین گرتووە.

میلانیا جۆلی وەزیری دەرەوەی کەنەدا لە رایگەیاندووە، “کەنەدا بڕیاری داوە چاو وی بە کەسایەتییەکی دانپێدا نەنراو دابنێت لە وڵاتەکەی”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “رێگە بە هیچ جۆرە دەستوەردانێک ناکەین لە کاروباری ناوخۆمان، دیپلۆماتکاران لە کەنەدا ئاگادارکراونەتەوە کە ئەگەر ئەم جۆرە رەفتارانە بکەن ئەوا دەردەکرێن”.

دەرکردنی ئەو دیپلۆماتکارە چینییە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو مایکل چۆنگ، پەرلەمانتاری کەنەدی، راپۆرتێکی رۆژنامەی “گڵۆب مەیل”ی ئیدانە کرد کە رایگەیاندبوو حکومەت چین دەستوەردان لە کاروباری کەنەدا-دا دەکات.

دوای ئەو هەڵوێستەی کەنەدا، پەکین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئۆتاوا بەو هەنگاوە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی تێکداوە و جەختیکردەوە وەڵامی توندیان دەبێت.

باڵیۆزخانەی چین لە کەنەدا رایگەیاند، حکومەتی چین رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر لەوبارەیەوە ئەگەر کەنەدا لە هەڵوێستەکەی پەشیمان نەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆشکی سپی: هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا

وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، هەموو ئامانجە سەربازییەكانمان لە ئـ.ـێران بەدەستهێنا. کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، ئاگربەست بە…
Total
0
Share