بە بڕیاری سودانی بەشێک لە دەرچووانی هەرێم دادەمەزرێندرێن

بەشێک لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد و بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دادەمەزرێندرێن.

ئەو كەسانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە، بریتین لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بەپێی پسپۆڕییەكانیان دادەمەزرێندرێن و میلاك و مووچەكانیان سەر بە بەغداد دەبن.

لەو بارەیەوە د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتییە بە ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی بە نووسراوی فەرمی و رووبەڕووش لە كۆبوونەوەی مانگی رابردووی لیژنەكەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیراندا، داوای دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، سودانی داواكەی پەسەندكردووە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەی درەنگانی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقدا، جارێكی دیكە لەبارەی ئەو پرسەوە لە وەزیرم پرسی و بە ئامادەبوونی سەرۆك و هەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی، وەزیر دڵنیایی دا لەوەی دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێندرێن”.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی گەشتیاریی نوقمبوو و 22 کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دوای 45 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لە هەندەران<br>تەرمی گەنجێك گەڕێندرایەوە بۆ كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. تەقینەوەیەك ئەنجامدرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات، فرۆشگەیەكی خواردنەوە كحولییەكان لە بەغداد تەقێندرایەوە. ئەو مەیفرۆشییە دەكەوێتە شەقامی نیزاڵ و بەگوێرەی…
Total
0
Share