کێشەکانی کارەبای عێراق ئاشکرادەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، هۆکاری کێشەکانی کارەبای وڵاتەکە دەخاتە ئەستۆی حکومەتەکانی پێشو و پێی وایە ئەو کەمتەرخەمیانە وایکردووە عێراق پێویستی زۆری بە گازی سروشتی ئێران بێت.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سایتی “بغداد الیوم” ئەمڕۆ 25ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “نەبوونی هیچ روئیایەک بۆ دابینکردنی گازی سروشتی بە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەلایەن حکومەتەکانی پێشوەوە وایکردووە عێراق مەمنون بێت کە ئێران گازەکەی پێبفرۆشێت”.

بەهۆی سود وەرنەگرتن لە گازی سروشتی عێراق، تا ئێستا ئەو وڵاتە ناچارە بۆ دابینکردنی کارەبا گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق داوایکردووە حکومەت لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنێت بۆ دانیشتن لەگەڵ لایەنی ئێرانی لەسەر دواکەوتنی کرێی گاز بە ئێران، کە ئەمە کێشەی بۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان دروستکردووە.

ئەحمەد موسا ئاشکراشیکردووە، “حکومەتی عێراق سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و بونیادنانی ناوەندی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبایە، بەڵام بەهۆی ئەو کێشانەی باسمانکرد هێشتا گازی ئێرانی بۆ ناوەندەکان پێویستییەکی هەنوکەییە”.

وتەبێژی کارەبای عێراق جەختیکردووەتەوە کە تا چارەسەرکردنی دابینکردنی گازی سروشتی بۆ داناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی کارەبای کێشە گەورەکانی کارەبا چارەسەرناکرێن.

ئەگەرچی تا ئێستاش بۆ دابینکردنی کارەبا عێراق سود لە گازی سروشتیی ئێران وەردەگرێت، بەڵام چەند جارێک وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە کە تا ساڵی 2025 عێراق پێویستی بە گازی وڵاتانی دراوسێی نامێنێت.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە خاکی سوریا بۆردومانکرد

بابەتی دواتر

ئایا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەگوازرێتەوە بۆ هەولێر؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share