سەرۆکی ناپۆلی بۆ یانە دەوڵەمەندەکان: گوێتان لێناگرم

ئاوریلیۆ دی لاورێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گوێبیستی گرێبەستە پێشکەشکراوەکان بۆ لوچیانۆ سپالێتی و ڤیکتۆر ئۆسیمین نابێت.

دوای بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیتاڵیا، ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی هاندەرانی یانەکەی باشووری ئیتاڵیای دڵنیاکردەوە، کە پێکهاتەکەیان بە هەمان ئاست و کوالێتی لە وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

دی لاورێنتس لەبارەی سپالێتیی ڕاهێنەرەوە دەڵێت، “بۆ پارە لێرە نییە، بەڵکو عاشقی یانەکەیە، ئەو ڕاهێنەرەیە کە چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدەم و توانیم دابینی بکەم، ئەو سەرکردەیەکی ناوازەیە و دەستبەرداری نابین.”

لەبارەی ئۆسیمینەوە دەڵێت، “هەرگیز گوێبیستی گرێبەستەکان نابم بۆ گواستنەوەی، تەنانەت ملیارێک و 500 ملیۆنیان بەرامبەر ناپۆلی پێشکەشکردم، ئامادە نەبووم بیفرۆشم، ئێستا یانەکەمان بەبێ قەرز دەژی و کاتی چنینەوەی سەرکەوتنەکانە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share