مۆرینیۆ بە مایکرۆفۆنێک دادگای وەرزشی بێدەنگ دەکات

بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و مشتومڕ لەنێوان جوزێ مۆرینیۆ و ناوبژیوانی یاریی نێوان ڕۆما و مۆنزا، لێکۆڵینەوە لە ڕاهێنەرە پۆرتوگالییەکە دەستیپێکردووە.

دادگای وەرزشیی ئیتاڵیا لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی ناوبژیوانان و دانیێلی کیفی ناوبژیوانی یاریی نێوان ڕۆما و مۆنزا، لێکۆڵینەوەی لە هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی جوزێ مۆرینیۆ لەو یارییەدا دەستپێکردووە، سەرچاوەکان پێیانوایە بەو هۆیەوە ڕەنگە ڕاهێنەرەکە سزابدرێت.

ئەگەر سزا بەسەر “سپێشەڵ وەن”دا بسەپێنرێت، لە یاریی نێوان ڕۆما و ئینتەر میلان جێبەجێدەکرێت، کە یاریی یەکلاکەرەوەیە بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

مۆرینیۆ لە وەڵامی ئەم تۆمەتانەدا هەژەندێکی کرد و ڕایگەیاند، “هێندە گێل نیم، بە مایکرۆفۆنێکەوە چوومە لای ناوبژیوانەکە و هەموو شتێکم ڕیکۆرد کردووە، لەو ساتەوە چوومە نێو یاریگا تاوەکو ساتی چوونە دەرەوە، ئەو ناوبژیوانە توڕەیە و بۆ یارییەکە گونجاو نەبوو، شیفی وەک ناوبژیوانەکانی دیکە نییە.”

بەپێی زانیارییەکانی “فوتبۆڵ ئیتاڵیا”، تۆماری مایکرۆفۆنەکەی “مۆو” بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە و سەرجەم سزاکان پوچەڵ دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

چی ڕوودەدات ئەگەر چێڵسی هەموو یارییەکانی بدۆڕێنێت؟

بابەتی دواتر

بێلینگهام بە یەک (سڵاو)ی ڕیاڵ مەدرید، مان سیتی لەبیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share