ژن و مێردێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵەكانیاندا دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی هەواڵگرییەوە ژن و پیاوێك لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركران كاتێك دەیانویست دوو منداڵیان بە هەزاران دۆلار بفرۆشن.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، ئاژانسەكەیان زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێك كە دەیەوێت كوڕ و كچە منداڵەكانی لە بەرامبەر 150 هەزار دۆلار بفرۆشێت.

تیمێكی تایبەت پێكهێنرا و تۆمەتبار لە پارێزگای دیالەوە بۆ پارێزگای ئەنبار گوازرایەوە و لەكاتی هەوڵی ئەنجامدانی تاوانەكەدا لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەستگیركرا، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، دوو منداڵەكە رزگاركران و لە حەزی باوانیان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی ماددی رزگاركران.

ئاشكراشیكرد، هەردوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.

بابەتی پێشتر

بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی كەلار گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی باڵای “چێوەی هەماهەنگی” بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكاندا گفتوگۆبكەن…
Total
0
Share