سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كەرەنیتنی ڕاگەیاند و ترەمپ بە چارەسەری نازانێت

لەبارەی ڕاگەیاندنی كەرەنتین لە وڵاتەكە، بۆریس جۆنسن ئاشكرایكرد، “بڕیارێكی بە ئازارە بەڵام پێویستە”.

ئەمڕۆ شەممە 19ی كانونی یەكەم حكومەتی بەریتانیا جارێكی دیكە بڕیاری كەرەنتین و قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرتاسەری وڵاتەكە ڕاگەیاند، ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا.

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، “ئەو بڕیارە بە ئازارە بەڵام زۆر پێویستە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕێوشوێنەكانی كەرەنتین دەگۆڕین و بۆ پلەی چوار بەرزی دەكەینەوە، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەندەن و چواردەوریدا”.

لای خۆشیەوە، نیكۆلا ستێرگن، وەزیری یەكەمی سكۆتلەندا ڕایگەیاند، پابەندی ئەو بڕیارە دەبن بۆ ماوەی سێ هەفتەی لەسەر یەك وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتەری خۆی بڕیارەكەی بۆریس جۆنسنی شەیركردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “ناتوانین كەرەنتین بكەین، چونكە نابێت چارەسەر لە كێشەكە گەورەتر بێت”.

بابەتی پێشتر

سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و داوای هاوسەرگیری دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس گەڕایەوە پلەی دووەم و کریستیانۆ مێژووی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share