بە ڤیدیۆ.. بەشێوەیەكی سەیر لە مردنی راستەقینە رزگاری بوو

ئەفسەرێكی پۆلیسی ئەمریكی لە مردنێكی راستەقینە رزگاری بوو، دوای ئەوەی شۆفێرێك لەسەر رێگایەكی خێرا لە باكووری ویلایەتی ڤێرجینیا كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستدا و لە شەقام لایدا.

دیمەنی رووداوەكە لەو كامێرایەوە گیراوە كە بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرەكەدا جێگیركراوە، وەك ئەوەی ئیدارەی پۆلیسی ناوچەكە ئاماژەی پێدا.

لە رووداوەكەدا ئۆتۆمبێلەكە بەر ئۆتۆمبێلێكی دیكە دەكەوێت كە ئەفسەرەكە لە كەنار رێگای بەرامبەر رایگرتووە، بە چەند ساتێكی كەمی پێش رووداوەكە ئەفسەرەكە لە دۆخەكە تێدەگات و خۆی دەربازدەكات.

بەپێی سایتی پۆلیسی كەرتی ڤیرفاكس، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رێڕەوەكەی لایدا، تەمەنی 17 ساڵە و بەرەو باكوور لەسەر رێگای خیرا بە خێراییەكی زۆر بەڕێكەوتووە بەرلەوەی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەكەی لەدەستبدات.

شۆفێرە تازەلاوەكە تووشی برینێكی كەم بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دوای چارەسەر دەرچووە، بەڵام شێوازی شۆفێرییەكەی بەپێی یاسای ویلایەتە یەكگرتووەكان رووبەڕووی سزای بەندكردنی دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى نوێ: سۆز و خۆشەویستیی دایک رەنگدانەوەى لەسەر کەسێتیی منداڵ لە ئاییندەدا دەبێت

توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان…
زیاتر ببینە

بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی ڕاستەقینەوە لە وێنەگرتندا هونەرمەندێك و وێنەگرێك برینداربوون

هونەرمەندێكی میسری لەكاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بۆمبی ڕاستەقینەی بەكارهێناوە و بەوهۆیەوە خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون. محەمەد…
Total
0
Share