سەرۆك بافڵ بۆ هێزە ئەمنییەكان: ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و دژی یاساشكێنی بووەستنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی باڵای ئەمنی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی 70 و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی هەرێم و عێراق، رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بوون.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد و رایگەیاند، “پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتیی خەڵكەكەی ئەركی ئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاكییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگا ئەمنییەكان فاكتەرێكی گرنگی بە دیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و نیشتمانییەكانە”.

سەرۆك بافڵ وتیشی، “ژیان و ئارامیی خەڵكە خۆشەویستەكەمان هێڵی سوورە و بە هەمووشێوەیەك دژی یاساشكێنی و هەر هەوڵێك بووەستنەوە كە ئامانجەكەی دروستكردنی پشێووی و ناسەقامگیرییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: تەرمی هاوڵاتییەک دوای هەفتەیەک لە خنکانی دۆزرایەوە

دوای هەفتەیەک لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوای خنکانی هاوڵاتییەک…
Total
0
Share