بافڵ جەلال تاڵەبانی:‏ شەنگال قوربانیی ململانێ سیاسییەكانە و سیماكانی ژیانی تێدا بەدیناكرێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتە گەورەیەی شەنگال تێدەپەڕێت و تاوەكو ئێستاش سیماكانی ژیان لە شەنگال بەدیناكرێن.

لە ساڵڕۆژی داگیركردنی شەنگالدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، “سەری ڕێز بۆ شەهیدان دادەنەوێنین و بەڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو كارەساتە لەبیرنەكراوە دەكەینەوە و ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتە گەورەیەدا تێدەپەڕێت و تاوەكو ئێستاش سیماكانی ژیان لە شەنگال بەدیناكرێن”.

سەرۆك بافڵ ئاشكرایدەكات، “شەنگال بووەتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی و ساڕێژكردنی برینەكانیان لاوازن، ئەركی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقە هەنگاوی جددیی و كرداریی بنێن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەڕانەوەی هیوا بۆ خوشك و برا ئێزدییەكان”.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیكردەوە، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەموو شێوەیەك پشتیوان و هاوكاری هەر هەنگاوێكە كە ببێتە مایەی بووژاندنەوە و سەقامگیری لە شەنگال و گەڕانەوەی دانیشتووانەكەی و پشتیوان دەبین بۆ گەڕاندنەوەی ئازیزانمان و بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و دروود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی شەنگال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری سەرەكی تیانییە.. چەند كەسێك بە تۆمەتی هێرشكردنەسەر پزیشكەكەی دهۆك دەستگیركران

لەسەر كەیسی هێرشكردنەسەر پزیشكێك لە دهۆك لەلایەن پلەدارێكی پارتییەوە، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، دۆسیەكە دەدرێتە…
Total
0
Share