نیوکاسڵ (80) ملیۆنی پێشکەشی بارسا کرد

یانەی نیوکاسڵ خواستی لەسەر ڕافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی جێراردۆ ڕۆمێرۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، یانەی نیوکاسڵ خواستی لەسەر گواستنەوەی ڕافینیای بەڕازیلی نیشانداوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەییان نیشانداوە بڕی (80) ملیۆن یورۆ پێشکەشی بەرشلۆنە بکەن.

لە بەرامبەر ئەم هەوڵەی یانە ئینگلیزییەکەدا، ئیدارەی بارسا داوای بڕی (90) ملیۆنی کردووە، بەڵام بەدوور نەزانراوە هەڵوێستیان بگۆڕن و نرخی داواکراو کەمبکەنەوە.

ڕافینیا بە درێسی “بلاوگرانا”وە 10 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە، پێشتر بە تێچووی 58 ملیۆن پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی دوای ساڵێك هەمان بەڵێن بە سلێمانی دەداتەوە

بابەتی دواتر

ئەم وەرزەی ئالکانتارا کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share