ئەمساڵ مووچە دەدرێت بە زیاتر لە 600 هەزار خێزان

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد، تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە 600 هەزار خێزان مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتییان بۆ دابیندەكرێت.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران شەش راسپاردەی تایبەت بە وەزارەتەكەی پەسەندكردووە كە یەكێكیان هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتییە.

وتیشی، “هەموو ئەم هەنگاوانە بۆ پشتیوانیكردنی كرێكارانی كەرتی تایبەتن و پێشبینی دەكەین لە رۆژانی داهاتوودا، هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران پەسەندبكرێت”.

لەبارەی ئەو كەسانەی ناویان تۆماردەكرێت بۆ دەستەبەركردنی مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی بۆیان، وەزیری كار ئاشكرایكرد، چاوەڕوانی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەن و ئەمساڵ زیاتر لە 600 هەزار خێزان مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتییان بۆ دابیندەكرێت.

بابەتی پێشتر

بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک بانکی ناوەندی نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: عێراق 167ـەمین وڵاتی جیهانە بۆ ئازادیی رۆژنامەگەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share