سەبارەت بە تەرخانکردنی 11 کورسیی بۆ پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان سۆران عومەر داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆماردەکات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ بەداوای ژمارە ( 85/اتحادیە/2023) لە دادگای فیدراڵی سکاڵام لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ماددە یاسایەی کە 11 کورسی کۆتای بە پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەرمەن بەخشیووە”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، وردەکاری دۆسیەکە بۆ رۆژی دادگاییەکە دەهێڵێتەوە.