شارەزایەکی ئابوری: عێراق رۆژانە 50 ملیۆن مەتر سێجا گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات

شارەزایەکی ئابوری، هەنگاوەکانی عێراق بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی لە ئێران بە نەگونجاو دادەنێت و دەڵێت، “وڵاتەکە پەیوەست دەکات بە وزەی دەرەکی “.

جەلیل ئەللامی، شارەزای ئابوری رایگەیاند، عێراق ساڵانە داهاتێکی زۆر لە کڕینی گازی ئێراندا خەرجدەکات، لەکاتێکدا وڵاتەکە خاوەنی سەرچاوەی گرنگی گازی سروشتییە و دەتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی زیادبکات.

وتیشی، “عێراق لە رێگای رێککەوتنێکی پێنج ساڵییەوە، هەموو ساڵێک بە بەهای سێ ملیار دۆلاری ئەمریکی گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات، کە رۆژانە دەکاتە 50 ملیۆن مەتر سێجا”.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامبوونی عێراق لەسەر پشتبەستن بە سەرچاوەی دەرەکی گازی سروشتی، پەیوەستبوونی وڵاتەکە بە وزەی دەرەکی زیاددەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و سنووردارکردنی تونا ئابورییەکەی دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: پێویستە لایەنەكان لە پێناو بەرژەوەندیی عێراقدا گفتوگۆ بكەن

نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ساڵێكە عێراق بەدەست چەندین كێشەیەكەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەو كێشانەی بەرۆكی…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ تاوتوێکردنی بەهای دۆلار. بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share