دیزاینەری دراو و رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراق کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ خۆشنووسی ناسراوی عێراق عەباس شاکر بەغدادی لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە خۆشنووس و دیزاینەری عێراقی عەباس شاکر بەغدادی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کرد.

عەباس محەمەد بەغدادی لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، شارەزا و مامۆستای خەتی عەرەبی و زەغرەفەی ئیسلامی بووە.

لە ماوەی ژیانیدا، دیزاینی بۆ دەفتەری رەگەزنامە، پاسپۆرت، ناسنامەی باری شارستانی و دراو و لۆگۆی فەرمی دەوڵەتی عێراقی کردووە.

نووسراوی بەشێک لەسەر دیوارەکانی مزگەوتەکانی عێراق و دەوڵەتە عەرەبییەکان لە کارەکانی ئەم خۆشنووسە عێراقییەن.

 

بابەتی پێشتر

شرۆڤەكارێك: ئەم دۆخە تا سەر نابێت و جامی تووڕەیی هاوڵاتییان پڕبووە

بابەتی دواتر

لەسەر کورسیی پێکهاتەکان داوایەکی یاسایی لە دادگای باڵای فیدراڵ تۆماردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share