ڤیدیۆكەی ببینە.. پێكدادانی دەیان ئۆتۆمبێل چەندین قوربانیی لێكەوتەوە

بەهۆی تۆزی زەوییە تازە كێڵدراوەكانەوە، زنجیرە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە ویلایەتێكی ئەمریكا روویدا و شەش مردن و دەیان برینداربوونی لێكەوتەوە.

زنجیرە رووداوەكە لەسەر شەقامی “ئای 55” لە باشووری سپرینگفیڵدی ناوەڕاستی ویلایەتی ئێلینۆی لە نێوان دەیان ئۆتۆمبێلدا روویداوە كە بەشێكیان بارهەڵگرن.

میدیای ئەمریكی لەبارەی هۆكاری زنجیرە رووداوەكەوە دەڵێت، “رەشەبایەك هەڵیكردووە و خۆڵ و تۆزی لە زەوییە كشتوكاڵییە تازە كێڵدراوەكانی ناوچەكەوە بەرزكردووەتەوە و بەوەش مەودای بینین زۆر كەمبووەتەوە و سەرئەنجام پێكدادانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكانی لێكەوتووەتەوە”.

ئەفسەرێكی پۆلیس لە شوێنی زنجیرە رووداوەكەوە بە میدیای راگەیاندووە، “پێكدادانەكان لە نێوان نزیكەی 60 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگردا روویانداوە، بەهۆیانەوە شەش كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی تریش برینداربوون”.

 

بابەتی پێشتر

هەرگیز ئەم چوار خواردنە گەرم مەکەرەوە

بابەتی دواتر

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق هەناردەکردنی لە تورکیاوە کەمکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share