6.5 ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لەژێر مەترسیی ئاگردان

دیمەنی ئاگرەکە

ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا پێدەنێتە رۆژی 10 یەمینەوە و تا ئێستا بڵێسە دەسێنێت و بەپێی راپۆرتێکیش 6.5 ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی کە لە ناوچەی ئاگرەکە نیشتەجێن لەژێر مەترسیدان.

لەگەڵ بەردەوامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە لە کارکردن لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی بەهێزبوونەوەی خێرایی باوە دوو ئاگر لە دووشوێنی جیاوازی شارەکە لە بەشی باشوورەوە کەوتوونەتەوە.

بەهۆی ئەوەی پێشبینیدەکرێت تا دواینیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە بە کاتی ویلایەتەکە با بەبەهێزی بمێنێتەوە داوا لە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی ناوچەکە کراوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.

بەپێی داتا رەسمییەکان تا ئێستا 25 هاوڵاتیی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 6.5 ملیۆن هاوڵاتیش ژیانیان لە مەترسیدایە و 200 هەزار هاوڵاتیش ئاوارە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share