تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان تێچووی پرۆسەی حەجی بۆ هەر حاجییەک دیاریکرد و رایگەیاند وەزارەتی ئەوقاف بە بڕی 330 هەزار دۆلار پاڵپشتی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەکات.

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان حاجییان ئاگاداردەکاتەوە، هەر کەسێک ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان هەیە بۆ حەج لە رۆژی سێشەممە 2/5/2023 سەردانی نوسینگەی حەج و عەمرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی ئەوقافدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە حاجیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عەمرە بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، تێچووی حەجی هەر حاجییەک بۆ گەشتی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلارە.

دوا وادەی دانانی ئەو بڕە پارەیەشی 10/5/2023 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share