مانگی رابردوو 838 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایکبوون

مانگی رابردوو 425 منداڵی كوڕ و 413 منداڵی  كچ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی لەدایکبوون.

بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 838 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون، لەو رێژەیە 425 منداڵیان كوڕ بوون و 413 یان كچ بوون، لەو ژمارەیە 439 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 399 یان لەرێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

باس لەوەش دەکات، لە مانگی کانونی دووەمی 2024 لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و  315نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و 621 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 266 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 2 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 136 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها هەزار و 256 سۆنەریش گیراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 24 کاتژمێر دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای 24 کاتژمێر لە داخستنی بنکەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکرێنەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری…
Total
0
Share