وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی رابردوو.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كە لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ ئەو مەبەستەش لقەكانی بانكی رافیدەین و بانكی رەشید ئاگاداركراونەتەوە رێوشوێنەكانیان دەستپێبكەن كە مووچەكەیان لە رێگای كارتی ئەلیكترۆنییەوە پێدەدرێت.
هاوكات دەستەی خانەنشینییش جەختیكردووەتەوە، دەستیان بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی كردووە.