(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان لووتکەی لە لازیۆ بردەوە و خزمەتی ناپۆلی کرد

لە یارییەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەدا، یانەی ئینتەر میلان سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر لازیۆ تۆمارکرد، ئەو ئەنجامەش ناپۆلی لە ناسناوی خولی ئیتاڵیا نزیکتر کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (32)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی لازیۆی دووەمی ڕیزبەندی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئینتەر لە خولەکەکانی 78، 83، 90 لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز (دوو گۆڵ)، ڕۆبن گۆسێنسەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی لازیۆ لەلایەن فیلیپی ئاندێرسۆن لە خولەکی 30 تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکە، لازیۆ بە (61) خاڵەوە لە پلەی دووەمدا بەردەوامبوو، بەڵام ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی (57) خاڵ و جیاوازی گۆڵ سەرکەوت بۆ پلەی چوارەم و لە هەمان کاتدا سوودیان بە یانەی ناپۆلی گەیاند، لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یانەیە لە یانەی سالێرنیتانا ناسناوی ئەم وەرزەی کالچیۆ بە فەرمی مسۆگەردەکات.

بابەتی پێشتر

(5) هێرشبەر و نێیمار بۆ مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی یاریی ناکات

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەشداری یاریی کۆتایی جامی ئەمریکاى کراوە ناکات. مێسی هێشتا لە پێکانەکەى چاک…
Total
0
Share