کەشناسی: باران و هەورەتریشقە دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە، بەوپێیە ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کات و شوێن هەندێکجار هەورەتریشقەشی لەگەڵدایە.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
Total
0
Share