وەزارەتی بەرگریی توركیا رایدەگەیەنێت، ئەو فڕۆكەیەی تایبەت بوو بە گەڕانەوەی هاوڵاتییەكانمان لە سودان تەقەی لێكراوە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كە تەقە لە فڕۆكەیەكمان لە خەرتووم كراوە كە تایبەت بووە بە گەڕانەوەی هاوڵاتییەكانمان لە سودان.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیادا ئاماژەی ئەوەش كراوە، لە رووداوی تەقەكردنەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.