ئێران نایەوێت تورکەکانی وڵاتەکەی تێکەڵی هاوکێشەی قەرەباغ ببن

نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ دەستیپێکردەوە، برینە 30 ساڵییەکە جارێکی دیکە خوێنی لێهاتەوە.

لەسەرەتای شەڕەکەوە ئازەربایجان و تورکیا هەوڵیاندا شەڕەکە وەک شەڕی تورکی موسڵمان و کەمینەیەکی مەسیحی ناوچەکە وێنا بکەن، ئەمە بووە هۆی ڕاکێشانی سۆزی تورکە ئازەرییەکانی ناوچەکە و تورکەکانی ئێرانیشی بەلکێشکردە سەر شەقام.

دوێنێ 5ی تشرینی یەکەم، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە داوای لە هەردوو لایەنی شەڕەکە کرد کۆتایی بەم گرژیانە بهێنن و نەهێڵن دۆخەکە لەوە زیاتر ئاڵۆزبێت.

خەتیبزادە ئەمە جاری سێهەمە داوا دەکات کە هەردوو لایەن بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و کێشەکان لە دوای ئاگربەستەوە چارەسەر بکەن.

پشتگیریی تورکە ئازەرییەکانی ئێران بۆ حکومەتی ئازەربایجان جارێکی دیکە زەنگی مەترسی ناکۆکییەکی نوێی لە ناوچەکەدا لێدا، چونکە تورکە ئازەرییەکان پێشتریش لە ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هاتونەتە سەرشەقام و چەند چالاکێکیان لێ دەستبەسەر کراوە.

نیشانەکان جوڵەی شەقامی تورکە ئازەرییەکان لە ئێران دەتوانێت نیشانەی دروستبوونی ناکۆکییەکی تازە بێت لە ناوچەکەدا، بەتایبەت کاتێک کە ئەم تورکانە لە چەند خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران بۆ داواکرنی مافەکانیان نەهاتونەتە سەر شەقام بەڵام بۆ پشتگیریی حکومەتی تورکیا و ئازەربایجان چەندینجار شەقامەکانیان پڕکردووە.

یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی تورکەکانی ئێران بۆ پشتگیری لە ئازەربایجان

لە ئێراندا ناوچە تورک نشینەکان دەکەونە نزیک وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا و باکوری کوردستان، کە لەو ناوچانە نزیکەی 10 ملیۆن تورکی ئازەری دەژین و بەشێکی زۆریان هاوسۆزی وڵاتە تورک نشینەکانی دراوسێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە. ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی…
زیاتر ببینە

حکومەتی نوێی سوریا هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگەیاند

محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا. ئەمڕۆ پێنجشەممە،…
Total
0
Share