زەریف لەسەر کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد

محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لە ھێرشی ‘تیرۆریستی’ بۆسەر زانای ئەتۆمی، موحسین فەخریزادە.

محەمەد جواد زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پۆستێکی لەبارەی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر زانای ئەتۆمی ئێرانی، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران بڵاوکردەوە.

زەریف ڕایگەیاند کە ئەو زانا ئێرانییە لەلایەن ‘تیرۆریستانەوە’ کراوەتە ئامانج و ڕاشیگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە کراوەتەسەر فەخریزادە.

زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوبەڕووی ھێرشێک بووەوە و بەم ھۆیەوە گیانیلەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھۆ لەبارەی ئەنجامدانی کوژرانی زانای ئەتۆمی ئێرانی، موحسین فەخریزادە وتی، “ڕۆژانی گرژ چاوەڕوانمان دەکات”.

بەپێی ئەو ھەواڵەی کە دامەزراوەی میدیای حکومی ئیسرائیل KAN بڵاوکراوەتەوە، نەتانیاھۆ ڕایگەیاندووە “دەمەوێ پێتان بڵێم کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەیەک دەستی پێکردووە و ڕۆژانی گرژ چاوەڕوانمان دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح: هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم

عەلی حسێن ئەندامی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، هەولێر لەگەڵ ئەنقەرە دەستیان تێکەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێم. عەلی حسێن…
زیاتر ببینە

گروپی حه‌وت داوا له‌ ئێران ده‌كات په‌ره‌پێدانى به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ڕابگرێت

وەزیرانی دەرەوەی ‏G7‎‏ داوا لە ئێران دەکەن چالاکییەکانی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ‏ئەتۆمی وڵاتەکەی ڕابگرێت و گفتوگۆکانی ڤیەننا بکاتە…
Total
0
Share