شارەوانیی سلێمانی: پرد و دیوارە راگرەكانی ناوشار بۆیاخ دەكرێنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە هەنگاوێكی گرنگدا و بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەو جوانكردنی سیمای شار، هەڵمەتێكی بۆیاخكردنی پرد و دیوارە راگرەكانی ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، بە دەستخۆشییەوە كۆمپانیای جێبەجێكار دڵسۆزانە لە ژێر ڕۆشنایی رێنماییەكان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كارەكان لەم شوێنانەجێبەجێدەكەن:-

– دیواری ڕاگری بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی (تەواوبووە)

– دیواری ڕاگری نزیك تەلاری سەرۆكایەتی شارەوانی(تەواوبووە)

-پردی خەسرەوخاڵ، هەردوو بەشی سەرەوە و خوارەوەی(كاركردن تیایدا بەردەوامە).

بابەتی پێشتر

كفری.. دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ سەر مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستان ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

زانا هۆڵەندییەکە هۆشداری روودانی بومەلەرزەیەکی نوێ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share