(ڤیدیۆ) هیوندای ئۆڵسن نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بەدەستهێنا

یانەی ئۆڵسان هیوندای بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیای بەدەستهێنا

ئەمڕۆ، شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە نێوان یانەکانی پێرسیپۆلیسی ئێرانی و ئۆڵسن هیوندای کۆریای باشوور ئەنجامدرا و کۆرییەکان بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی یەحیا گوڵ موحەمەدی ئاستێکی ناوازایان پێشکەشکرد، لە خولەکی 45 مەهدی عەبدی قەرە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام هێندە بەسەر ئەم گۆڵەدا تێپەڕی نەکرد جونیۆر نیگراوی بەرازیلی گۆڵی یەکسانکەرەوەی تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا یاریزانانی ئۆڵسان هیوندای گوشاری خنکێنەریان لەسەر گۆڵی حەمید لاک دروستکرد.

لە خولەکی 55 و دوای لێدانەوەی گرتەکان لەلایەن ستافی (ڤار)وە پەناڵتی بۆ یانە کۆرییەکە ئەژمارکرا و دووبارە جونیۆر نیگراو بە سەرکەوتوویی جێبەجێیکرد و ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک فراوانکرد.

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا یاریزانانی پێرسیپۆلیس هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی ئۆڵسان هیوندای کۆتاییهات.

یانەی ئۆڵسان هیوندای لەدوای وەرزی 2012وە دووەمجارە لە مێژوویدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەدەستدەهێنێت، سەرەڕای ئەوەی چەندین نازناوی ناوخۆیی لە خول و جامەکانی کۆریای باشوور چنیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەی وزیری دارایی عێراق لەبارەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دیاریكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share