لە رووداوێکی هاتوچۆدا نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە لە شاری کامیارانی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.

رووداوەکە لەنێوان پاسێک کە 30 سەرنشینی تێدابووە و بارهەڵگرێکدا بووە، بەهۆیەوە نزیکەی 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share