تەقە لە قائیمقامی رەواندز كرا و هەوڵی كوشتنی درا

بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا لە پرسەیەكدا تەقە لە ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای رەواندز كراوە و هەوڵی كوشتنی دراوە.

رووداوی تەقەكردنەكە پەیوەندیی بە كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە هەبووە و ئەو كەسانەی تەقەیان كردووە مەبەستیان كوشتنی ئەحمەد قادر بووە كە ناوبراو لە پرسەیەكدا بووە و لە هەوڵی كوشتنەكە رزگاری بووە.

هێزە ئەمنییەكانیش بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە گەیشتوونە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share