هۆشداری بە ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان رایگەیاند، ئاسن فرۆشان ئاگادار کرانەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کرێکارەکانیان، لەکاتی هەبوونی هەر پارچە تەقەمەنییەک دەستکاری نەکەن و دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٨٢)ی دەزگای مین بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ،  تیمی هۆشیارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار سەردانی (ئاسن فرۆشەکان)یان کرد.

باس لەوەش کراوە، سەردانەکە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی  هۆشیارکردنەوە بە ئاسن فرۆشەکان و کرێکاران بوو لە مەترسییەکانی مین و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر و دابەش کردنی گۆڤار و بڵاوکراوە بەسەر ئامادەبوان و هەڵواسینی تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ئۆفیسی ئاسن فرۆشەکان.

بەپێی راگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتییەکە، ئاسن فرۆشان ئاگادار کرانەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کرێکارەکانیان، لەکاتی هەبوونی هەر پارچە تەقەمەنییەک دەستکاری نەکرێت و دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٨٢)ی دەزگای مین بکەن ، بەمەبەستی هەڵگرتنەوەی لە لایەن تیمی تایبەتمەند و پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان.

May be an image of 4 people

May be an image of 2 people

May be an image of 3 people and indoors

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا 6 پێشمەرگە بە غەدر و خیانەت شـ.ـەهیدکران

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری…
Total
0
Share